له شه‌پـۆلێـکی مانگرتنی سیاسی‌دا که هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریکای گرتۆته‌وه، ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن به لانی که‌مه‌وه یه‌ک که‌س له خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کوژراوه. ڕوون و ئاشـکرا نیـیه ئایا هێزه‌کانی ئاسایش یاخود لایه‌نگرانی حکومه‌ت هۆی کوشـتنی ئه‌و که‌سه بوون.
هێزه‌کانی ئاسایش به به‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه به‌دیکراون و به‌ردیان گرتۆته خۆپـیشـانده‌ران که زیاتر له هه‌فته‌یه‌که داوا ده‌که‌ن به ڕۆشـتنی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات.
له لایه‌کی دیکه‌وه له به‌حره‌ین پـۆلیس گازی فرمێسـک ڕێژی گرتۆته خۆپـیشـانده‌ران له گۆڕه‌پانی مه‌رواری (لؤلؤه) له مه‌نامه‌ی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش دوای کاتێـکی که‌م له ده‌رچوونی ئۆتۆمبیله سه‌ربازیـیه‌کان له گۆڕه‌پانه‌که.
هه‌روه‌ها ڕێـکخراوی HRW ده‌ڵێت به‌پـێی ڕاپـۆرتی کارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌کان و گه‌واهیده‌ران له لیبیا به لانی که‌مه‌وه 84 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له کاری توندوتیژیدا دژ به خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت. ڕێـکخراوه‌که ده‌شڵێت ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری بنغازی به لانی که‌مه‌وه 35 خۆپـیشـانده‌ریان کوشـتووه.
له شـانشینی ئوردن ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانه‌کان توندوتیژی به‌خۆوه بینی و لایه‌نگرانی حکومه‌ت ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌وه که داوای چاکسـازی سیاسیـیان ده‌کرد.
ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت هێرشیان کردۆته سه‌ر خۆپـشـانده‌ران به دار و تێـڵا و به لانی که‌مه‌وه 8 که‌س برینداربوون.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ئێران هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری حکومه‌ت داوایان کرد هه‌ردوو ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆن میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی له‌سێدراه بدرێن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا بووه که ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی خۆپـیشـاندان ده‌که‌ن بۆ پـشتیوانیکردن له موسه‌وی و که‌ڕووبی. هه‌روه‌ها بۆ پـرسه‌یه‌ک بۆ کوژرانی 2 که‌س له‌وانه‌ی له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایـیدا به‌ڕێوه‌چوو.