Accessibility links

خۆپیشاندەرێک لەبەردەم پەرلەمانی سویسرا ئاگر لەخۆی بەردەدات


خۆپیشاندەرێک لەبەردەم بینای پەرلەمانی سویسرادا ئاگری لەخۆی بەردا، دوای ئەوەی خۆپیشاندانێک دژی سیاسەتی وڵاتەکە بەرامبەر پێدانی مافی پەنابەرێتی بەڕێوەچوو.

پۆلیسی سویسرا ڕووداوەکەی لە بۆندسبلاتز پشتڕاستکردەوە، وتیشی ئەو کەسە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وتەبێژی پۆلیس وتی " وادیارە ئەو پیاوە خۆی سوتاندووە، بەڵام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین."

وتیشی سوتاوییەکەی پیاوەکە مەترسی لەسەر ژیانی نیە و بارودۆخی جێگیرە. بەڵام ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکرد.

دوای ئەو ڕووداوە، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس بانگکراون بۆ شوێنی ڕووداوەکە کە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 3 بەکاتی ناوخۆ ڕوویداوە.

کۆی ژمارەی دانیشتوانی سویسرا 8,6 ملیۆن کەسن، بیانیەکان و ئەوانەی خەڵکی دەرەوەی سویسران و هەڵگری ڕەگەزنامەی سویسرین لەسەدا 38 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن. لە ئێستا بابەتی کۆچ و پەنابەران لەو وڵاتەدا جێی مشتومڕە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG