Accessibility links

بەردەوامی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی ئەمەریکا


سووتانی ئوتوموبیلەکان لە شاری لۆس ئانجلێس، ٣١ی مانگی ٥ی ٢٠٢٠
سووتانی ئوتوموبیلەکان لە شاری لۆس ئانجلێس، ٣١ی مانگی ٥ی ٢٠٢٠

خۆپێشاندانەکان لە گەلێک لە شارەکانی ئەمەریکادا هەر وا بەردەوامن دوای ئەوەی ووڵاتیەکی ڕەش پێستی ئەمەریکا لە لایەن پولیسێک لە شاری مینە ئەپلس لە ئەیالەتی مینەسۆتاو گیانی لە دەستدا.

شەمە و یەکشەمە لە شارەکانی لۆس ئانجلێس و سان دیەگۆ و شارەکانی دەورووبەر خەڵک خۆپێشاندانیان وەڕێخست کە لە ئاکام دا گەڵێک لە ناوەندەکانی کار و پیشە ئاگریان تیبەردران و زیانێکی زۆر وە خەڵک کەوتووە.

ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی
ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەردەلان بێهرووزی چالاک و گوتارنووسی سیاسی دەڵێت، هۆی ئەوەی کە خۆپێشاندانەکان هەر وا بەردەوام تەنیا لە بەر گیان لە دەستدانی ئەو کەسە ڕەش پێستە نەبووە بەڵکوو لایەنی سیاسییان بە خۆیوە گرتوون.

ئەو پێی وایە، بەشێکی خۆپێشاندانەکان بۆ ئەوەیە کە پارسەنگی سیاسی سەرۆک تڕامپ لە کالیفۆڕنیا لاواز بکەن بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی دێمۆکڕاتەکان لایەنگرییان لە ئەو ئەیالەتە زۆرترە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:34 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG