Accessibility links

دادگاییکردنی کاربەدەستێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوید


حەمید نوری
حەمید نوری

سێشەممە دوو دادپرسی سوید کریستینا لیندهۆف کارلسۆن Kristina Lindhoff Carleson و مارتینا وینسڵۆ Martina Winslow لە ڕاگەیەندراوێکدا تاوانیان خستە سەر حەمید نوری کە یاریدەدەر بۆ جێگری دادپرسی کۆماری ئیسلامی بووە و لە کوشتنی هەزاران بەندکراو لە کۆتایی ساڵەکانی شەڕی ئێران و عێراقدا دەستی هەبووە.

ئەوان تاوانەکانی ناوبراو وەک "پێشێکارییەکانی یاسای نێونەتەوەیی، تاوانی جدی و کوشتن ناودێر کرد."

ڕاگەیەندراوی ئەو دوو دادپرسە دەڵێن چاوەڕوانی دەکرێت دادگایی ناوبراو لە ١٠ی مانگی هەشتی ئەم ساڵ (ئاگوست) تا مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ درێژەی هەبێت.

ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی

لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی لە ئاڵمان دەڵێت هەوڵی ئەم دادپرسانە سەرەتایەکە بۆ دادگاییکردنی کۆماری ئیسلامییە، هەڵبەت ئەگەر ڕێکخراوەکانی ئوپوزسیۆنی سەرانسەری ئیران هەوڵی زیاتر لە ئەم بارەیەوە بدەن و بە تایبەت لە وڵاتی ئاڵمان کە خاوەنی دێمۆکراسییەکی بەرفرەوانە کە خەڵک دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

هەروەها ئاماژە دەکات کە حەمید نوری لە ساڵی ٢٠١٩ لە فرۆکەخانەی شاری سوید دەستبەسەر کرا و ماوەیەکی زۆر دادگایی کراوە. هەروەها دەڵێت ٤٠ کۆبوونەوەی دادگاکردنی تا ئێستا بۆ پێکهاتووە و ٦٠ گەواهیدەریش هەن کە ئێستا زیندوون و ئاگاداری تاوانەکانی حەمید نووری بوونە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:49 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG