بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە میامی وتارێک دەدات سەارەت بە ڤەنزوێلا و پشتیوانی خۆی بۆ ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ دەردەبڕێت کە ئەمەریکا وەکو سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا دەیبینێت.
بەرپرسەکە وتی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ڤەنزوێلا و ترسە هاوبەشەکانی زانکۆی فلۆریدای نێودەوڵەتی لە میامی لێدوان دەدات.
جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ و بەرپرسانی دیکەی ئەمەریکا هەوڵدەدەن فشار بخەنە سەر نیکۆلاس مادورۆ تاوەکو دەستبەرداری دەسەڵات ببێت و ڕادەستی گوایدۆی بکات.
ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانیان لە گوایدۆ کردووە وەکو سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا بەڵام ڕوسیا و چین هێشتا پشتیوانی لە حکومەتەکەی مادورۆ دەکەن و هێشتا ئەو حکومەتە دامودەزگاکانی حکومەتی لەژێر دەسەڵاتدایە.
حکومەتی ئەمەریکا یارمەتی خۆراکی و تەندروستی ڕەوانەی سنووری کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلا کردووە و سەرۆک ترامپ وتی " گەلی ڤەنزوێلا مامەڵەیەکی خراپی لەگەڵدا دەکرێت و بەداخەوەین ئەوە دەبینین سەرەڕای ئەوەی ئێمە زۆر نزیکین لێیانەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز