Accessibility links

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌كات گیراوانی داعش وه‌ربگرن


سه‌رۆك تڕامپ هه‌روه‌ها داوا ده‌كات دوای وه‌رگرتنی ئه‌و گیراوانه‌ پێویسته‌ دادگایی بكرێن

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌كات تا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ ده‌ستگیر كراون وه‌ریان بگرن و دادگاییان بكه‌ن.

سه‌رۆك دانۆڵد تڕامپ ئێواره‌ی شه‌مه‌ ٢٧ی ڕێبه‌ندان له‌ تویتێكدا نووسی:

"ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه‌، ئاڵمان و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپایی ده‌كات زیاتر له‌ ٨٠٠ چه‌كداری داعش كه‌ ئێمه‌ له‌ سوریا گرتوومانن وه‌ریانبگرن و دادگاییان بكه‌ن."

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌ی گوته‌كانی دا به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ كه‌ تاقمی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خه‌ریكی ڕووخانه‌، نووسی: "جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ ڕێگایه‌كی باش نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناچاربین ئازادیان بكه‌ین."

هه‌روه‌ها سه‌رۆك تڕامپ له‌ تویتێیكی دیكه‌ی دا نووسی:"ئه‌مه‌ریكا نایهه‌وێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كارتێكردنیان له‌ سه‌ر ئه‌ورووپا هه‌بێت، شوێنێك چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت چه‌كداره‌كانی بۆبچن. ئێمه‌ هه‌وڵێكی زۆرمان داوه‌ و خه‌رجێكی زۆرمان كردووه‌. كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ لایه‌نی دیكه‌ش هه‌نگاو بنێین و كارێك كه‌ له‌ توانایان دایه‌ ئه‌نجامی بده‌ن. ئێمه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌دا له‌ سه‌د به‌ سه‌ر داعشدا بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌."

XS
SM
MD
LG