Accessibility links

هەزاران کەس لە پڕاگ بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتدا دەکەن


هەزاران کەس لە پڕاگی پایتەختی چیک ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دژ حکومەتی وڵاتەکە و هەڵاوسانی ئابووری دەربڕی، داوایان کرد وڵاتەکە کۆتایی بهێنێت بە پشتیوانییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا.

کۆماری چیک ڕووبەڕووی ئاستێکی پێوانەیی هەڵاوسانی ئابووری بۆتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی وزەوە کە بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە دروست بووە.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە کە بە " خۆپیشاندانی چیکییەکان دژی هەژاری " ناسراوە لەلایەن پارتێکی سیاسیی نوێوە ڕێکخرا بوو.

جیندریچ ڕاجچل کە پارێزەرێکە و ڕابەرایەتی پارتی پرۆ دەکات، لە گۆڕەپانی وینسیسلاسدا بە خەڵکەکەی وت " ئەمڕۆ لێرە دژی ئەم هەژارییە کۆبووینەتەوە."

خۆپیشاندەران داوایان کرد حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری چیک پیتر فیالا دەست لەکاربکێشێتەوە، هاوکات ڕاجچل وتی سەرکردەیەکی دەوێت " کە سەرەتا گرنگی بدات بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی چیک."

ڕەخنەگران حکومەتەکەی فیالا تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی ئەوەی زیاتر گرنگی بە ئۆکرانیا دەدات وەک لە چیک، ئەوەش بەهۆی پشتیوانییە سەربازی و یارمەتییە مرۆییەکانییەوە بۆ ئۆکرانیا.

خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە ناتۆش گرت کە چیک ئەندامە تیایدا، دەزگای ڕاگەیاندنی چیک وتی خۆپیشاندەرێک داوای لە خەڵکەکە کردووە ئاڵای ئۆکرانیا لە بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی لەسەر گۆڕەپانی وینسیسلاس لاببەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG