پاپا بێنێدێکت داوای له سه‌رکردایه‌تی وڵاتی سوریا کردووه به خێرایی وه‌ڵامی وه‌ک ده‌ڵێت داوا ڕه‌واکانی گه‌لی سوریا بداته‌وه که هه‌روا دێت و ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنی خوێناوی ده‌بنه‌وه به ده‌سـتی ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سد.
پاپا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه و به تایبه‌تیش ڕێبه‌رانی سیاسی سوریا بکه‌ونه دیالۆگ بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رهه‌ڵـدانی گه‌لی سوریا.
له لێـدوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یدا بۆ ئاماده‌بووان له مه‌یدانی سان پـیترسه‌وه، پاپا بێنێدێکت گوتوویه‌تی هه‌روا دێت و نیگه‌رانیـیه‌کانی زیاده‌کات به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامی و زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریادا، وه گوتووشیه‌تی ئه‌رکی سه‌ره‌کی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هیوا ڕه‌واکانی پـێـکهاته جیاوازه‌کانی وڵاتی سوریایه و هه‌وره‌هاش هیواکانی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش.