Accessibility links

ستیڤان شانی: پاپا فرانسیس جەختی لەسەر یەک شت کردەوە ئەویش ئاشتی


سەردانی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی خەڵکی و کاربەدەستانی ناوچەکە بە سەردانێکی مێژوویی لە قەڵەم دەدرێت و پاڵپشتیەکی بەهێزیش دەبێت بۆ سەرجەم گەل و نەتەوە و پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکانی ناوچەکە و لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش فاکتەرێکی گرنگ دەبێت بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان .

ستیڤان شانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کەنیسەی کلدانی لە شاری هەولێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هاتنی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان جەژن بوو بۆ هەموو کریستیانەکان و جێگای دڵخۆشیە و ڕویشتنی پاپا بەناو شەقامەکانی عەنکاوە کە شارۆچکەیەکی کریستیان نشینە جێی بایەخە و جیگای دڵخوشیە و هەمووشیان باس لە پتەوکردنی زیاتری پێکەوە ژیان دەکەن لەو هەرێمە و ئەو پێکەوە ژیان و ئاشتیە بەرقرار بێت.

ناوبراو سەبارەت بە سەردانی پاپا بۆ عەنکاوە ڕایگەیاند سەردانی پاپا بۆ عەنکاوە لە یەکەم ڕۆژەوە لە خشتەدا ئامادەبوو بەڵام لەبەر لایەنی ئەمنی ئاماژەی پێ نەدرابوو ئەو شتانەی کە قەداسەتی پاپا فرانسیس نوێژی لەسەر کرد بێگومان لە کەنیسەی کلدانی لە هەولێر دەبێت.

لە میانەی وتووێژەکەی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ستیڤان شانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کەنیسەی کلدانی لە هەولێر دەشڵێت" سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ عەنکاوە داواکاریەکان هەر ئەوەنە کە ئەو پێکەوە ژیانەی لێرە هەیە پتەوتر بکرێت و ئاشنابوونی زیاتری پاپا فرانسیس بەو پێکەوە ژیانە، پاپا تەنها لە عەنکاوە چاوی بە کریستیانەکان کەوت بەڵام ئەوەندە کۆتایی نەبوو لە شەقامەکانی هەولێر ئەو رێگەیەی کە پێی گەیشتە یاریگای فەرەنسۆ هەریری زۆربەی برا موسوڵمانەکانیشمان کۆببوون و وەستابوون بۆ ئەوەی پێشوازی لە قەداسەتی پاپا بکەن و ئەوەش پەیامێکە کە ئێمە لە شوێنێکی پێکەوە ژیان و سەقامگیرین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00


XS
SM
MD
LG