Accessibility links

پاپا به‌بۆنه‌ی کرسمسه‌وه‌ وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد


پاپا بیندێکتی شـازده‌ له‌ میانه‌ی پـێشـکه‌شکردنی وتاره‌که‌ی له‌ ڤاتیکان
پاپا بیندێکتی شـازده‌ له‌ میانه‌ی پـێشـکه‌شکردنی وتاره‌که‌ی له‌ ڤاتیکان

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ ڕێگای پۆسته‌وه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی دوو وڵاتی بیانی له‌ (ڕۆما)، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕێوشوێنی توندوتۆڵ گیرایه‌به‌ر.

پاپا بنێدێکتـی 16 له‌ باڵکۆنه‌ی کاتدرائی سانت پیته‌رسـه‌وه‌ له‌ ڕۆژێکی زستان و سارد و بارانویدا له‌ رۆما وته‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕه‌کان کرد.

به‌ بۆنه‌ی چه‌ژنی له‌دایکبوونی مه‌سیحه‌وه‌، بۆ شاره‌که‌ و هه‌موو جیهان په‌یامی‌ ساڵانه‌ی خوێنده‌وه‌,

پاپا له‌ په‌یا‌مه‌که‌یدا بۆ ئاشتی وتی " هه‌میشه‌ هیوا نوێ‌یه و‌ چاونه‌ترسه‌ ‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ ، ده‌بێت له‌پێناو خه‌باتی ئاشتی و دادوه‌ریدا بۆ هه‌مووان هانده‌ر بێت.

پاپا ده‌ڵێت:

"با ڕووناکی جه‌ژنی له‌ ‌دایکبوون پرشنگدارتر بێت له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی مه‌سیحی تیادا له‌دایکبوو ، هه‌روه‌ها بووه‌ بزواندنی ئیسرائیلیه‌کان و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان بۆ هه‌وڵدان له‌ پێناو پێکه‌وه‌ ژیان به‌ یه‌کسانی و ئاشتی."

پاپا گوتیشی به‌و هیوایه‌یه‌ جه‌ژنی له‌دایکبوون دڵنه‌وایی‌ بهێنێت بۆ مه‌سیحیه‌کان له‌ عێراق و هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

هه‌روه‌ها پاپا ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ چین به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌م دوایـیانه‌ کاثۆلیکه‌کانی لایه‌نگری پاپا دووچاری زنجیره‌یه‌ک ڕووداوبوون له‌ لایه‌ن که‌نیسه‌وه‌ که‌ پشتیوانی ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ و دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نانێن.

داواشی له‌ کاثۆلیکه‌کانی لایه‌نگری‌کرد له‌ چین نه‌به‌ردی بنوێنن له‌ به‌رامبه‌ر سنووردانانی کۆمه‌نیسته‌کان بۆ ئازادی ئاینی و ویژدان.

پاپا داوای له‌ خوداش کرد هانی سیاسیه‌کان و ڕابه‌ره‌ ئاینیه‌کان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزی ته‌واو له ئازادی ئاینی هه‌مووان بگرن.‌

دواتر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایکبوونه‌وه‌ پاپا به‌ 65 زمان هیوای جه‌ژنێکی پڕخۆشی بۆ هه‌مو جیهان خواست .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG