سه‌ره‌ڕای پـێشـوازی لایه‌نگران له پاپا، هاوکات توڕه‌یی باڵی به‌سه‌ر سه‌ردانه مێژوویـیه‌که‌ی پاپا بێنێدێـکت بۆ به‌ریتانیا داگرت سه‌باره‌ت به شه‌رمه‌زاری ده‌سـتدرێژی جنسی له لایه‌ن پـیاوه ئاینیـیه‌کانی کاثۆلیکی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پاپا دانی‌پێ‌نا که‌وا ڕێبه‌رانی کڵێسه‌کان به شێوه‌یه‌کی پـێویست وریا نه‌بوونه و نه‌یانتوانیوه به په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌شـانه‌ی بۆ ده‌یان ساڵه پـێشـێلی و ده‌سـتدرێژی جنسیان ده‌رحه‌ق به منداڵان له کڵێسـاکانی خۆیاندا ئه‌نجامداوه.
هه‌زاران که‌س به کۆمه‌ڵه‌کانی ناڕه‌زا له ئادنبره‌ی سـکۆتله‌ندا هاتنه پـێشـوازی پاپا، به‌ڵام پـۆڵیس گوتی به‌شـداری لایه‌نگران بۆ نوێژکردنێـکی کراوه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ گه‌لێـک که‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی که پـێشـتر چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌کرا.
زۆر که‌س له به‌ریتانیا توڕه‌نه له ڕه‌فتاری ده‌یان سـاڵی ڤاتیکان له‌مه‌ڕ حه‌شـاردانی قه‌شه‌کانی که پـێشـێلی جنسی منداڵانیان کردووه. هی دیکه‌ش ناکۆکن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پاپا به‌رامبه‌ر به مافی هه‌م جنسبازان و منداڵ له‌باربردن و ڕێگرتن له دوو گیانی.
پاپای ئه‌ڵمانی سه‌ره‌تا له لایه‌ن مه‌لیکه ئێلێزابێثی دووه‌مه‌وه پـێشـوازی لێـکرا.