Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوور


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی واشنتن بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا و هیوادارە ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام بن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتیشی " زۆر گەشبینە " سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکووردا و ئەوەشی خستەڕوو هێشتا دەرگای ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان دوو سەرۆکەکەی وڵاتەکە دانەخراوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کۆریای باکوور لە ماوەی ڕابردوودا جەختی لەوە کردۆتەوە بەنیاز نیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات.

پەمپێیۆ وتی " ئێمە زۆر گەشبینین سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیە، ئەگەر لە ئاستی بەرپرسانی دوو وڵاتەکەشدا بێت."

پەمپێۆ وتیشی " ئەمڕۆ نامەوێت قسە لەسەر ئەوە بکەم کۆبوونەوەکە لەنێوان کێدا دەبێت و کەی دەبێت و چۆن دەبێت."

ئەم لێدوانانەی پەمپێیۆ دوای ئەوە دێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ستیفن بایگن لە هەوڵێکیدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کۆریای باشوور لە گفتوگۆکردندا بوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG