Accessibility links

پەمپیۆ هیوادارە بەمزووانە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا ئەنجام بدات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی هیوادارە بەمزووانە لەسەر ئاستی کار گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکووردا بکات بۆ زیندووکردنەوەی دۆسییەی چەکی ناوەکیی ئەو وڵاتە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون.

پەمپیۆ وتی " هیوادارم بەمزووانە لەسەر ئاستی کار لەگەڵ کۆریای باکووردا گفتوگۆ بکەین."

بەڵام کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور لە ئارادایە، پەمپیۆ لە وەڵامدا وتی " لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ ئەوە نیە. لە پلانەکەدا ئەوەی تێدا نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG