وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی هیچ کێشەیەکی نیە لە گەواهیدان و پێشکەشکردنی زانیاری سەبارەت بە لێپرسینەوەی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، ئەمەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر " گونجاو بێت و بەپێی یاسا داوای لێبکرێت."
مایک پەمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی دەرەوە ئەم لێدوانەیدا لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا تاوتوێی لێپرسینەوە لە سەرۆک ترامپ دەکەن بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و ڕابەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێس نانسی پیڵۆسی لە لێدوانێکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران وتی " ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسیەت لە پێناو گەلدا."
وتیشی " هیچ بژاردەیەکی بۆ نەهێشتووینەتەوە، ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ سەیری دەکەین هیچ گومانی تێدا نیە سەرۆک دەستووری پێشێلکردووە. لە ڕاستیدا سەرۆک هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان و سیستمی هەڵبژاردنەکانمان کە بنچینەی دیموکراسیمانە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز