Accessibility links

پەمپیۆ پشتیوانی لە پێشنیارەکەی سەرۆک ترامپ دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێراندا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ پشتیوانی لە لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ دەکات سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆوە بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ حەز دەکات کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتاندا ئەنجام بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە بەرپرسانی ئێرانیشەوە.

ناورێت وتیشی واشنتن دەیەوێت گۆڕانکاری ببینێت لە ڕەفتارەکانی ئێراندا، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە ئامادە دەبین بۆ دانیشتن و ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆیانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG