Accessibility links

پەمپیۆ دەڵێت ئەمەریکا ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ناوەکیی پەرەپێبدات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ ڕۆژی چوارشەممە وتی ئەمەریکا ئاگاداری ئەو هەواڵانەیە کە ئێران بەنیازە پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بکات و ڕێگە نادەین بە ئێران چەکی ناوەکیی پەرەپێبدات.

پەمپیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئاگاداری ئەو هەواڵانەین سەبارەت بەوەی ئێران بەنیازە پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بکات. ڕێگە بە ئێڕان نادەین چەکی ناوەکیی پەرەپێبدات، ئێران ئاگاداری سووربوونی ئێمەیە لەسەر ئەو بابەتە."

جێی ئاماژەیە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی ڕۆژی دووشەممە وتی فەرمانی دەرکردووە بە زیادکردنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر بێتوو ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا هەڵبوەشێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا لەو ڕێکەوتنە کشایەوە.

ئێران وتیشی سەبارەت بە پلانە سەرەتاییەکان بۆ بەرهەمهێنانی مەوادی پێویست بۆ کارپێکردنی ئامێری ناوەندیی بە دەزگای وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو ئامێرە بەکار دەهێنرێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG