Accessibility links

پەمپێیۆ: حکومەتی سوریا گازی کلۆری وەکو چەکی کیمیایی بەکارهێناوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد لە هێرشێکدا لە مانگی پێنج لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا گازی کلۆری وەکو چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

پەمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ڕژێمەکەی ئەسەد بەرپرسن لە کۆمەڵێک کاری زۆر خراپ کە دەگەنە ئاستی تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنم ئەمەریکا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە لە 19 ی مانگی پێنجدا ڕژێمەکەی ئەسەد گازی کلۆری وەکو چەکی کیمیایی بەکارهێناوە."

لە مانگی پێنجدا ئەمەریکا وتی کۆمەڵێک ڕاپۆرتی بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە لە هێرشێکدا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەڵام لەو کاتەدا ئەمەریکا نەگەیشتبووە ئەو دەرەنجامەی کە حکومەتی سوریا چەکی کیمیای بەکارهێناوە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG