Accessibility links

بلومبێرگ: پەمپیۆ دەڵێت ئەگەر پێویست بکات سەردانی ئێران دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی ئەگەر پێویست بکات سەردانی ئێران دەکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاراندا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئامادەیە سەردانی ئێران بکات، مایک پەمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بلومبێرگ لە وەڵامدا وتی " بەدڵنیاییەوە ئەگەر شتەکە وابێت خۆشحاڵ دەبم بچم بۆ ئەوێ، پێشوازیی لەو هەلە دەکەم ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێراندا قسە بکەم."

XS
SM
MD
LG