Accessibility links

لێدوانی پەمپـێیۆ لەسەر مافە بێ چەندوچوونەکان


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەوە ڕوون و ئاشکرایە ئەو مافانەی هیچ چەندوچوونێکیان لەسەر نییە، گرنگ و ناوکیین بۆ ئێمەی هاوڵاتی ئەمریکا، وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت " هەر بۆیە دەبێت ببێتە بەشێکی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەییماندا."

لێدوانی پەمپـێیۆ لەسەر مافە بێ چەندوچوونەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:04 0:00

دامەزرێنەرانی ئەمریکا، وەک مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ڕەوتی مێژوویان گۆڕی کاتێک وڵاتێکیان دامەزراند لەسەر ئەو پرەنسیپەی بوونی حکومەت پێچەوانە یان نەهێشتنی مافەکانی خەڵک نییە لەبەر خاتری ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، بەڵکو لە پێناو دابینکردنی ئەو مافانەدایە.

ڕۆژی 8 ی مانگی حەوتی ساڵی 2019 ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەستەیەکی لێکۆڵەر و چالاکوان کرد تا ڕاوێژ و پێشنیازی خۆیان سەبارەت بە مافی مرۆڤ بدەن لەسەر بنچینەی پرەنسیپەکانی دامەزراندنی ئەمریکا و هەروەهاش لەسەر بنچینەی ڕاگەیەندراوی جیهانیی ساڵی 1948 بۆ مافەکانی مرۆڤ. ئەم هەوڵە کە بە ناوی کۆمیسیۆنی مافە بێ چەندوچوونەکان ناسراوە، بەرنوسی ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد.

پاش پێشوازییەکەی لە بەرنوسی ڕاپۆرتەکەی ئەم کۆمیسیۆنە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی کردەوە لەوەی ئەمریکا لەسەر بنچینەی مافە دیاریکراوە بێ چەندوچوونەکان دامەزراوە و دەڵێت " بەبێ هەوڵەکانمان بۆ پاراستن و بەرز ڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ کە جێگیر و نەگۆڕن، ئەوا ئەو پرەنسیپانە شکستیان دەهێنا."

مایک پەمپێیۆ دەڵێت "دامەزرێنەرانی ئەمریکا، ئەو مافە بێ چەندوچوونانەیان دانەهێناوە، بەڵام زۆر بە ڕوونی و ئاشکرایی لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییدا جێگیریان کردووە کە نەگۆڕ و بەڵگە نەویستن؛ وەک ئەوەی مرۆڤ بە یەکسانی دروست بوون و ئەوەی کە دروستی کردوشن مافی بێ چەندوچوونی داونەتێ کە لەبەردانەواندنی لەسەر ناکرێت، لەوانە ژیان و سەربەستی و هەوڵدان بۆ خۆشنودی و بەختەوەری."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "هیچ کەسێک ناتوانێت چێژ لە هەوڵدان بۆ خۆشنودی ببینێت ئەگەر نەتوانێت بەری ڕەنجی خۆی بچنێتەوە و هیچ کۆمەڵگەیەکیش ناتوانێت ڕەوایی خۆی بپارێزێت یان شێوازی کۆمەڵگەکەی بپارێزێت، بەبێ ئازادی ئاینی."

ئەوە ڕوون و ئاشکرایە ئەو مافانەی هیچ چەندوچوونێکیان لەسەر نییە، گرنگ و ناوکیین بۆ ئێمەی هاوڵاتی ئەمریکا، وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت " هەر بۆیە دەبێت ببێتە بەشێکی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەییماندا."

مایک پەمپێیۆ دەڵێت "ئەگەر بەڕاست بڕوامان بەو مافە بێ چەندوچوونانە هەیە و نابێت پێشێل بکرێن و دەبێت درێژەیان پێبدرێت و جیهانین، وەک ئەوەی دامەزرێنەرانی ئەمریکا دەیانکرد، ئەوا دەبێت داکۆکیکردن لەو مافانە لە هەموو هەوڵە دیپلۆماسیەکانماندا بەردی بناغە بێت."

لەڕاستیدا وابەستەیی ئەمریکا بە مافە بێ چەندوچوونەکانەوە لەناو وڵاتەکەدا بۆتە سەرچاوەیەکی هیوا بۆ ئەو ژنان و پیاوانەی لە جیهاندا هەوڵ بۆ سەربەستی دەدەن، بۆ نمونە وەک ناتان شارانسکی، جودابیری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو. کاتێک ناتان لە زینداندا گوێی لە وتاری "ئیمپراتۆریەتی بەدکار" ی سەرۆک ڕۆناڵد ڕیگن بوو، گوتی " بریسکەی هیوا بوو" لە تاریکستانی ناو ئەو ژوورەی تیایدا زیندان کرابوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت " من دڵنیام لەوەی ئەستێرەی ئەمریکا لە ئاسمانەکاندا دەدرەوشێتەوە تا ئەو جێیەی تێگەیشتنی ڕاستی خۆمان دەپارێزین لەو مافە بێ چەندوچوونانە لە هەوڵە بێ کۆتاییەکانماندا بۆ دابینکردنی ئازادی بۆ گەلی خۆمان و تەواوی مرۆڤایەتیش."

XS
SM
MD
LG