وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وڵاتەکە دەستی کردووە بە دامەزراندنی کونسوڵخانەکەی لە بیابانی ڕۆژئاوا، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەم مانگەدا دانینا بە سەروەری مەغریب بەسەر ناوچەکەدا.
واشنتن دەستبەرداری سیاسەتەی پێشتری بوو و سەروەریی مەغریبی ڕاگەیاند بەسەر بیابانی ڕۆژئاوادا، ئەو ناوچەیەش چەند دەیەیەکە مەغریب و بەرەی پـۆلیساریۆ کە لەلایەن جەزائیرەوە پشتیوانی لێدەکرێت ناکۆکییان لەسەری هەیە.
بەرەی پـۆلیساریۆ بەرەیەکی جیاخوازن و لەلایەن جەزائیرەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و هەوڵی دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەدەن.
ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا لەبەرامبەر ئەوەدا بوو مەغریب پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چوار مانگی ڕابردوودا هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین و سودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی " شوێنێکمان دیاریکردووە کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕیبات بەڕێوەی دەبات و دواتر بەم نزیکانە دەبێتە کونسوڵخانە و بەتەواوی تواناکانیەوە کاردەکات و سەنگ دەخاتە سەر پشتیوانیکردن لە گەشەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتی."
وتیشی واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستانە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان مەغریب و پـۆڵیساریۆ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز