Accessibility links

پەمپیۆ: پێویستیەک هەیە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی پێویستیەک هەیە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەمیانەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا لە داڤۆس، پەمپیۆ لە وتەیەکیدا لەڕێی گرتەیەکەوە گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن.

هەروەها ئاماژەشی بە کۆمەڵێک ڕێگەدا کە دەکرێت لەڕێیانەوە ئیسڕائیل و فەڵەستین هان بدرێن پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن.

هەروەها سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئێران لە عێراقدا پەمپیۆ وتی ئێران هێشتا کۆڵنەدارانە هەوڵدەدات سنوور بۆ ئازادی و سەربەخۆیی عێراق دابنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG