Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ شای سعودیە کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپێیۆ لەسەردانێکیدا بۆ ڕیازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ شای سعودیە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود ئەمرۆ پێنج شەممە کۆبویوەوە.

بەشێوەیەکی سەرەکی لە وتووێژەکانیاندا تیشکیان خستەسەر ئەو نیگەرانیانەی لەڕووی ئاسایشی هاوبەشەوە سەبارەت بە ئێران ڕووبەڕوی دەبنەوە .

بەرلە گەیشتنی بۆ ڕیازی پایتەخت پەمپێیۆ گوتی لەگەڵ سەرکردایەتی سعودیە باس لە نیگەرانیەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ دەکات و ئەو کەیسانەی کە هاوڵاتی سعودیەن و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریکین لەلایەن شانیشینەکەوە بەندکراون یانیش ڕێگەی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی سعودیە لێ قەدەغەکراوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لە کۆشکی شاهانە، پەمپێیۆ سەردانی بنکەیەکی ئاسمانی سعودییەی کرد کە نزیکەی 2,500 سەربازی ئەمەریکای لێ جێگرکراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام بدرێت.

بوونی سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی شا سوڵتان(Prince Sultan) لە ناویاندا دەستەی ئاسمانی ئەمەریکا و فڕۆکەی F-15E بۆ ئەرکی ڕۆژانەیە بەسەر خاکی عێراق و سوریا، هەروەها لە بنکەکە دوو سیستەمی موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکایی لێجێگیرکراوە تا ڕووبەڕوی هەر هێرشێکی ئێران ببنەوە کە لە دژی شانشینی سعودیە بکرێت.

سوپای ئەمریکا هاوینی ڕابردوو ڕەوانەی سعودییە کرا وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ بەمەبەستی پتەوکردنی پێگەی سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەبەرامبەر زیادبونی گرژییەکان لەنێوان واشنتن و تاراندا، دوابەدوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێراندا لەگەڵ زلهێزانی جیهان و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا.

سعودییە و ئەمەریکا ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشەکانی هاوینی ڕابردوو بۆسەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی کاری لە بەرهەمێنانی نەوتی خاو کرد، ئێرانیش ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە، وە حوثیەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات گوتیان ئەوان لە پشت هێرشەکانەوە بوون.

سعودییە هاوپەیمانیەتی دێرینی ئەمریکایە بەڵام پەیوەندییەکانیان تێکچوو لە ساڵی 2018 بەهۆی کوژرانی ستون نوس لە واشنتن پۆست جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودییە لە ئستەنبوڵ.

XS
SM
MD
LG