وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ بە سەردانێک گەیشتە ژاپۆن بەڵام بەهۆی توشبوونی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانەکەی پەمپێیۆ کورتکراوەتەوە.
سەردانەکەی پەمپێیۆ بۆ ژاپۆن کورتکرایەوە بۆ تەنها ڕۆژێک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ئاماژەی بەوەدا پەمپێیۆ سەردانی مەنگۆلیا و کۆریای باشوور ناکات کە پێشتر وابڕیاربوو سەردانی ئەو وڵاتانەش بکات.
واچاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ چاوی بە سەرۆک وەزیری ژاپۆن یوشیهیدی سوجا بکەوێت، هەروەها ئامادەی کۆبوونەوەیەکی فراوانتر دەبێت لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و ئوستڕاڵیا.
ئەم کۆبوونەوەیەش لە چوارچێوەی کۆمەڵەی چواردا دێت کە هەریەک لە ئەمەریکا و ژاپۆن و ئوستڕاڵیا و چین دەگرێتەوە، لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان واشنتن و پەکین لە زیادبووندایە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز