Accessibility links

پەمپێۆ بۆ عێراق: ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لەخۆی دژی هەر هێرشێک


لە بەیاننامەیەکدا هاتووە دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ بە سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاندووە ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆی لەحاڵەتێکدا ئەگەر هێرشی بکرێتەسەر، ئەمەش دوای دووەمین هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی عێراقی کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت " وەزیر جەختی لە پێویستی لێپێچینەوە کردۆتەوە لەو گروپانەی کە بەرپرسن لەم هێرشانە. وەزیر ئاماژەی بەوەداوە ئەمەریکا هیچ لێبووردەییەکی نابێت لەگەڵ هیچ هێرش و هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی ئەمەریکیەکان و هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

بەرپرسانی ئەمەریکی و عێراقی وتیان دوای هێرشە موشەکیەکەی دووەم کە بووە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمەریکی و ژمارەیەک سەربازی عێراقی، پەمپێیۆ و عەبدولمەهدی قسەیان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG