Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پـیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات


مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و تیایدا پـیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی پـێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

مۆرگن ئۆرتێگەس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەم بارەیەوە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

وەزیر پەمپـێیۆ وتووێژی کردووە لەگەڵ بارزانی سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان. وەزیر پەمپـێیۆ پـیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیر و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەبۆنەی سەرکەوتن لە پـێکهێنانی حکومەت. وەزیر پەمپـێیۆ جەختی کردەوە سەر پـێزانینی خۆی بۆ ئەو بەرەوپـێشچوونەی بەدەستهاتووە لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و لە ڕێگەی دیالۆگ. وەزیر پەمپـێیۆ وابەستەیی بەردەوامی ئەمەریکای دووپاتکردەوە بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق.

XS
SM
MD
LG