Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: شەری ڕەقە، هەروەک شەری موسڵ بەرەو پێش دەچێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئاشتن کارتر
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئاشتن کارتر

سەرۆکی فەڕانسە هوشداری دا کاتێک خەڵک لە شارێکی گەمارۆ دراو ڕا بۆ شارێکی دیکە دەچن ڕەنگ بێت چەکدارانی داعش لە نێو ئەوان دا خۆ حەشار بدەن.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا سێشەمە گوتی واشنگتن پێی وایە کرداری لەشکری بۆ سەر چەکدارانی داعش لە موسڵ لە عێڕاق و سوریا، کە ئەو گرووپە بە دوو شاری گەورەی ناوەندی خەلافەتی خۆی داناوە، لە یەک کات دا درێژەیان دەبێت.

هێزەکانی حکومەتی عێڕاق لە گەڵ ملیتانەکانی شیعە و پێشمەرگەکانی کورد لە دووشەمەی حەوتووی ڕابردوو کرداری گرتنەوەی موسڵیان دەست پێکردوە و بە تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بە سەر ئەو کردارە دا، کە پێش بینی دەکریت چەند حەوتوو بخایەنێت، پێشڕەویان هەبوونە.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنیری ڕوێتێرز، وەزیری بەرگری ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەی ١٣ وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانەتی نێونەتەوەیی لە دژی داعش بە ڕیبەری ئەمەریکا لە پاریس، سەبارەت بە شێوە کرداری ئازاد کردنی ڕەقە و ئەگەری بەڕیوەچوونی شەری ئێستا لە موسڵ گوتی هەڵبەت درێژەی دەبێت.

ئاشتن کارتر لە درێژەی وتەکانی دا گوتی کە ئێمە بۆ ئەو مەسەلەیە ئامادەگیمان هەیە، بەلام لە دابینکردنی وردەکاری زیاتر خۆی پاراست. خاڵێک کە بە پێی ئەوەی ڕوێتیێرز نووسیوەتی، نیشان لە ئەوە دەدات کە شەڕی موسڵ، نابێتە هۆی ئەوەی کرداری هێزی هاوپەیمان بۆ دەرکردنی داعش لە شاری ڕەقە وەدوا بخرێت.

فڕانسوا ئۆلاند سەرۆک کۆماری فەڕانسەش لە کۆبوونەوەی سێ شەمەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانەتی نێونەتەوەیی هوشداری دا کە هێزی هاوپەیمان دەبێت بە تەواوی ئاگاداری ئەوە بێت کە کاتێک خەڵک لە شارێکی گەمارۆ دراو ڕا بۆ شارێکی دیکە دەچن ڕەنگ بێت چەکدارانی داعش لە نێو ئەوان دا خۆ حەشار بدەن.

ئەو هوشداری دا کە "لە نێو ڕێزەکانی خەڵک کە موسڵ بە جێ دێلن، تێرۆرستانێک دەبن کە هەوڵ دەدەن خۆیان بە شوینەکانی دیکە بە تایبەتی شاری ڕەقە لە سوریا بگەیەنن" خوازیاری ئەوە بوو کە وڵاتانی ئەندامی هیزی هاوپەیمان زانیاری زیاتر و ورد لە ئەم بوارە دا بۆ یەکتر بنێرن.

XS
SM
MD
LG