به‌جیا رۆیشتنى تیمى یه‌كێتى و پارتى بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان كاردانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو حیزبه به په‌رته‌وازه‌كردنى نێوماڵى كورد و زیان گه‌یاندن به پێگه‌ى كورد له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان یەکتری تۆمەتباردەکەن.
هه‌فته‌ى رابردوو، وهفدێكى باڵاى پارتى به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پێشوى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدای كرد. یەکشەمەش وهفدێكى یه‌كێتى بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان رۆیشتوه‌ته به‌غدا.
عه‌دنان كه‌ركوكى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك/گه‌رمیان ى پارتى، پێیوایه كاركردن له‌گه‌ڵ گروپێكى نێو یه‌كێتى دا قورسه، چونكه ئه‌وان 51%ى خاكى كوردستانیان راده‌ستى حه‌شد و پاسدارى ئێرانى كردووه.
كه‌ركوكى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت، "ئه‌و خیانه‌ته‌ى یه‌كێتى له 16 ى ئۆكتۆبردا كردویه‌تى، له‌مێژودا بێ وێنه‌یه."
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌به‌غدا، پارتى تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ى عه‌وداڵى دواى به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانى خۆیه‌تى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت، "پارتى یه‌كریزى كوردى له‌ناوخۆى كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌لاوه گرنگ نیه، به‌ڵكو ته‌ركیزى له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتى حیزبیه."
هەروەها گوتیشى،"كاك مه‌سعود له‌جیاتى كاركردن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچهكێشهلهسهرهكان، داوایكردووه وه‌زاره‌ت به‌یه‌كێتى نه‌درێت."
لایه‌نه كوردیهكانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى، تێروانینى تایبه‌تیان هه‌یه و پێیانوایه كێشمه‌كێشى نێوان یه‌كێتى و پارتى پێگه‌ى كورد لاواز تر ده‌كات.
ئه‌حمه‌د عه‌زیز به‌رپرسى ژوورى ناوچهكێشهلهسهرهكانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێت"كاركردنى یه‌كێتى و پارتى به‌عه‌قڵیه‌تى حیزبى، له‌شه‌نگاله‌وه تا كه‌ركوكى له‌بن ده‌ستى كورد ده‌رهێنا."
گوتیشى، "له‌داهاتوشدا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته حیزبیه، نفوس و پێگه‌ى كورد لاوازتر ده‌كات و ده‌مانباته‌وه بۆ پێش ساڵى 2003."
ململانێى نێوان یه‌كێتى و پارتى، ته‌نها زیانى به یه‌كریزى كورد له‌به‌غدا نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوخۆى هه‌رێمیش هه‌بووه، چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م ململانێ یه دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى ههرێمیشى لێبكه‌وێته‌وه.