کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندا لیخ کاچینسکی له که‌وتنی فڕۆکه‌یه‌کدا له ڕۆژئاوای ڕووسیا گیانی له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه له کاتژمێر 7 به کاتی جیهانی ئه‌و فڕۆکه‌یه که‌وتووه و هه‌ر هه‌موو ئه‌و 96 که‌سه‌ی له ناویدا بوون گیانیان له‌ده‌سـتداوه. پـێشـتر وا باس ده‌کرا 132 که‌س له ناو فڕۆکه‌که‌دا بووبوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆڵه‌ندی پشـتڕاستی ده‌که‌نه‌وه که سه‌رۆک لیخ و ماریای هاوسه‌ری له‌و فڕۆکه‌یه‌دا بوون، هه‌روه‌ها گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پـۆڵه‌ندا فرانسیسک گاگۆر و جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌ندرێ کرێمه‌ر و سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی سلاومیر سکرزیـپـیک و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌یان.
شـایانی باسه ئه‌م شـانده باڵایه‌ی پـۆڵه‌ندا به‌ره‌و ڕووسیا به‌ڕێکه‌وتبوون تا به‌شـداری له مه‌راسیمی 70 هه‌مین سـاڵیادی کوژرانی 22 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی پـۆڵه‌ندی له ده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایشی سـۆڤێتی ئه‌و سه‌رده‌مه له شـارۆچکه‌ی کاتین له نزیـک شـاری سمۆلینسک.
ڤیدیۆکان نیشـانی ده‌ده‌ن که فڕۆکه‌که له ناوچه‌یه‌کی دارسـتانی چڕدا که‌وتۆته خوارێ و چه‌ند به‌شێـکی فڕۆکه‌که ئاگری تێبه‌ربووه.
فڕۆکه‌که جۆری توپـێلۆڤی ڕووسی بووه. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان کاتێـک فڕۆکه‌که له سه‌قایه‌کی ته‌ماویدا نزم بۆته‌وه به مه‌به‌سـتی نیشـتنه‌وه له فڕۆکه‌خانه‌ی سمۆلینسک خۆی کێشـاوه به سه‌ری درخته‌کاندا. لێـکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ڕاسـته‌قینه‌ی که‌وتنی فڕۆکه‌که.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه حکومه‌تی پـۆڵندا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجام‌بدات.
به‌پـێی ده‌سـتوری پـۆڵه‌ندا سه‌رۆکی په‌رله‌مان برۆنیسلاو کۆمۆرۆسکی به کاره‌کانی سه‌رۆک هه‌ڵده‌سـتێت.