Accessibility links

دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر لە مۆسکۆ


پۆلیسی مۆسکۆ زیاتر لە 25 خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و تیایدا داوایان دەکرد کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕوسیادا.

ڕابەرانی ئۆپۆزسیۆن بەتوندی دژایەتی بەیاننامەکەی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆیان کرد کە تیایدا هاتووە دەڵێت زۆربەی کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن کە سپۆنسەر کراون نەیانتوانیوە واژۆی تەواو بەدەست بهێنن تاوەکو بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنەکاندا.

هەتا ئێستا لیژنەکە لیستی ئەو کاندیدانەی ئاشکرا نەکردووە کە ڕێگەیان پێدەدرێت بەشدار بن لە هەڵبژاردنەکاندا کە وابڕیارە لە هەشتی مانگی نۆدا بەڕیوەبچێت.

وتەبێژی پۆلیسی مۆسکۆ وتی لە ناوەڕاستی مۆسکۆدا زیاتر لە 25 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان بوون، وتەبێژەکە وتیشی " وەڵامی فەرمانەکانی پۆلیسیان نەداوەتەوە کە پێیان وتوون ئەو کارانە ڕابگرن. بە پاس دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی پۆلیس تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەگەڵدا بکرێت."

خۆپیشاندەران دژی حکومەت و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتافیان کێشاوە، هەروەها داوایان لە کاربەدەستان کردووە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن تۆمار بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG