سه‌رۆک وه‌زیری پـۆڵه‌ندا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی 60 خێزانی کرستیان که له سوریاوه هه‌ڵاتوون وه‌کو کۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت.
خانم ئیڤا کۆباچ ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند و گوتی سه‌ره‌تا به‌م 60 خێزانه ده‌سـتپـێده‌که‌ن و هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که‌ی تاووتوێی چه‌ند ڕێوشوێنی دیکه ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره کرستیانه‌کانی سوریا، ئه‌وانه‌ی دووچاری سته‌م بوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه کرسـتیانه‌کانی سوریا و عێراق زیانێـکی گه‌وره‌یان پـێـگه‌یشتووه به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش. به‌شێـکی زۆریان هه‌ڵاتوون و ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی داعش ماونه‌ته‌وه ناچارکراون ئاینه‌که‌یان بگۆڕن یان پاره بده‌ن.