Accessibility links

کۆریای باشوور و پۆڵەندا گرێبەستێکی سەربازیی 5.8 ملیاری واژۆ دەکەن


دەزگای دابینکردنی چەکی کۆریای باشوور دەڵێت دوو کۆمپانیای کۆریای باشوور گرێبەستێکی 5.76 ملیارییان لەگەڵ پۆڵەندادا واژۆ کردووە بۆ ڕەوانەکردنی تانک و هاویتزەر بۆ پۆڵەندا، ئەمەش دوای ئەوەی وارشۆ لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانیدا لەگەڵ مۆسکۆ ڕازیبووە لەسەر زیادکردنی هاوردەکردنی چەک.

ڕۆژی هەینی گرێبەستەکە لە پۆڵەندا واژۆ کرا، بەشێکیشە لە گەورەترین فرۆشی چەکی کۆریای باشوور. پۆڵەنداش هەوڵی ئەوە دەدات لەنێوەندی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیای دراوسێی، سوپاکەی پتەوتر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG