Accessibility links

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە دەکات


سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتێیوش مۆرڤیێتسکی
سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتێیوش مۆرڤیێتسکی

وتەبێژێکی حکومەتی پۆڵەندا دەڵێت سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتێیوش مۆرڤیێتسکی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و کاروباری بەرگری وڵاتەکەی کردووە.

لیژنەکە کە پێکهاتووە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و داد و دەرەوەی وڵاتەکە و ڕێکخەری دەزگاکانی هەواڵگری پۆڵەندا، ئەنجومەنێکە کە بڕیارەکان سەبارەت بە ئاسایشی نیشتیمانی و بەرگری ئامادە دەکات و ڕێکییان دەخات.

وتەبێژی حکومەتەکەی پۆڵەندا پیۆتر مولەر ئاماژەی بەوە نەدا لیژنەکە بە نیازە تاوتوێی چی بکات.

ڕۆژی سێشەممە ڕووسیا بۆردومانی شار و ژێرخانەکانی وزەی سەرانسەری ئۆکرانیای کرد، لانیکەم کەسێک بەهۆی هێرشەکانەوە کوژرا و بووە هۆی پچڕانی هێڵەکانی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG