ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێوڕه‌سـمی ناشـتنی کفنی لێخ کاچنسکی سه‌رۆکی کۆچکردووی پـۆڵه‌ندا و هه‌روه‌ها کفنی ماریای هاوسه‌ری له شـاری کراکاوی باشوری پـۆڵه‌ندا به‌ڕیوه‌چوو. هه‌ردووکیان له نێو ئه‌و 96 که‌سه‌دا بوون که له که‌وتنی فڕۆکه‌یه‌کدا له 10 ی ئه‌م مانگه له ڕووسیا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س به ماته‌مینی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاری کراکاو وه‌سـتابوون هاوکاتی تێپه‌ڕبوونی که‌ژاوه‌ی کفنه‌کان و بردنیان بۆ کڵێسـای سـانتا ماریا تا له‌وێ نوێژیان له‌سه‌ر بکه‌ن. پاشـان به ماشێنێـکی له‌شـکری به‌ره‌و کڵێسـای مێژوویی واوڵ بران تا له‌وێ له پاڵ پاشـا و که‌سـایه‌تیـیه ناوداره‌کان و شـاعیرکانی پـۆڵه‌ندا بیانـنێژن.
شـایه‌نی باسه به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی له‌شـکری هه‌ردوو کفنه‌که‌ی له وارشۆی پایته‌خته‌وه به‌ره‌و شـاری کراکاو گواسته‌وه. فڕۆکه‌که له ئاسـتێـکی نزمدا ده‌فڕی به‌هۆی ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ی له گڕکانی ئایسلاندا به‌رزبۆته‌وه و زۆربه‌ی ئاسـمانی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه.
به ده‌یان له ڕێبه‌رانی جیهان به نیازبوون به‌ره‌و شـاری کراکاو بچن تا له ڕێوه‌ڕه‌سـمه‌که‌دا به‌شـداری بکه‌ن، وه‌لێ له‌به‌ر خراپی ڕه‌وشی فڕین ناچاربوون پلانه‌کانیان هه‌ڵبوه‌شـێنـنه‌وه.