سەرۆکی پۆڵەندا ئاندرێ دودا جەنگەکەی ناو ئۆکرانیای بە " تیرۆر " ناوبرد، وتی ئەوانەی تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە و ئەوانەشی فەرمانەکانیان دەرکردووە دەبێت ڕادەستی داد بکرێن.
سەرۆکی پۆڵەندا ئاندرێ دودا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیایە و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا کۆدەبێتەوە، دودا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەمە جەنگ نیە، ئەمە تیرۆرە." دودا پێشتر سەردانی شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیای کرد کە لەوێ تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرانسەری شارۆچکەکەدا دۆزرانەوە.
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کربێتە ئامانج و هەروەها ئەو تۆمەتانەشی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە و دەڵێت ئەوانە هەمووی هەواڵی ساختەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز