Accessibility links

فڕۆکەیەکی گەشتیاری ئیندۆنسیا پاش دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی جاکارتا، دیارنامێنێت


وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنسیا دەڵێت هێڵی ئسمانی Sriwijaya پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەكێک لە فڕۆکە گەشتیارییەکانی بچڕاوە ماوەیەکی کوت پاش ئەوەی ڕۆژی شەممە لە جاکارتاوە بفڕێت.

گەشتی SJ182 بەرەو پۆنتیاناک لە دورگەی بۆرنیۆ دەڕۆشت. کاربەدەستان دەڵێن فڕۆکەکە زیاتر لە 50 سەرنشینی تێدابووە.

ڕاداری فڕۆکە24 ، کە چاودێری گەشتەکان دەکات، دەڵێت فڕۆکەی بۆینگ 737 پاش 4 خەولەک لە دەرچوونی لە فڕۆکەخانەی جاکارتا پەیوەندییەکانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی حکومەت ئەدیتا ئیراواتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو فڕۆکە ونبووە دەکرێت و گەڕان بەدوای فڕۆکەکە بە ڕێگای ئاژانسەکانی بەهاناچوون و کۆمپیتەی پاراستنی گواستنەوەی نیشمانی دەستیپێکردووە."

XS
SM
MD
LG