ئێواره‌ی هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی بچوکی تایبه‌ت پاش هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که‌وتۆته خوارێ و تیایدا 7 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ڵێن به لایه‌نی 3 له کوژراوه‌کان تاقمی فڕۆکه‌که بوون. نه‌فه‌ره‌کانیش که‌سـانێـک بوون که له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ته‌له‌فونی ئاسیاسێڵ کاریان کردووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس ده‌ڵێت فڕۆکه‌که به ماوه‌یه‌کی پاش هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی که‌وتۆته خوارێ.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕووداوه‌که ڕاسته‌وخۆ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:11 خوله‌كه.