حکومه‌تی تورکیا خه‌ریکی ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆمی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته له شه‌شی مانگی چواری ئه‌م ساڵی زاینی دایه. ئه‌مه له کاتێکدایه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی حکومه‌تی تورکیا له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
یه‌ک له هاوپه‌یمانانی گرنگی حکومه‌تی تورکیا واتا پارتی م پ ج دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای هه‌ریمی کوردستان له فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک ناڕه‌زایه‌تێکی زۆری تێدا به‌رامبه‌ر به پشتگیری ئه‌و پارته له ئه‌ردۆغان درووست بووه.
وتاری ڕۆژنامه‌ی "جمهوریه‌ت" سه‌باره‌ت به درووست بوونی ناڕه‌زایه‌تی له سوپای تورکیا به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان که بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی توندی ئه‌ردۆغان و وه‌لانانی سه‌رنووسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له لایه‌که‌وه، و به‌رده‌وامی سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به لایه‌نگری له کودتای ساڵی پار، یان لایه‌نگری له بزووتنه‌وه‌ی کوردی تاوانبار ده‌کرێن نیشانی ده‌دات که ڕه‌وشه‌که بۆ ئه‌ردۆغان ڕه‌وشێکی زۆر گونجاو نیه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ڕێگه‌گرتن به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا و ئوپوزسیۆنی پشت به‌ستوو به ئه‌و وڵاته له باکووری سوریا و له هه‌مان کاتدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ناڕازی له یه‌کیه‌تی ئه‌رووپا و به تایبه‌ت له ئاڵمان ده‌توانێت وه‌ک نیشانه گه‌لێک له دژوارییه‌کانی تری ئه‌ردۆغان له ئه‌م حه‌فتانه‌ی پێش ڕێفڕاندۆمه‌که‌دا پێناسه بکرێت.
چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێفڕاندۆمه‌که ده‌نگی ئه‌رێنی خه‌ڵکی تورکیا به ده‌ست بێنێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێفڕاندۆمه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت کاردانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به ئه‌مه چی ده‌بێت و له هه‌مان کاتدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا چه‌ند ده‌توانێت ببێته هۆی درووستبوونی گوشارێکی کاریگه‌ر له سه‌ر ئه‌ردۆغان و گۆڕانی ڕواڵه‌تی سیاسه‌ت له ئه‌و وڵاته.
ئه‌م باسه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، لێکۆله‌ری سیاسی له سوئێد تاو تۆ کردووه.