پـۆلیسی فلیپـینی خۆی دا به‌سه‌ر پاسێـکی گه‌شـت‌وگوزاریدا که له لایه‌ن که‌سێـکه‌وه سه‌رنشینه‌کانی به بارمته گیرابوون. پـۆلیسه‌کان به هه‌ڵـدانی گازی فرمێسـک ڕێژ و ته‌قه‌کردنه‌وه کۆتایی‌یان به‌و قه‌یرانه یه‌ک ڕۆژیـیه هێنا.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن ڕاسـته‌وخۆ دیمه‌نه‌کانیان ده‌گواسته‌وه و نیشـانیان دا به لایه‌نی که‌م 4 له گه‌شـتیاره‌کان به برینداری له پاسه‌که ده‌یانهێنانه ده‌رێ. مه‌زه‌نده ده‌کرێت 15 گه‌شتیاری که له هۆنگ کۆنگه‌وه هاتبوون له ناو ئه‌و پاسه‌دا بووبوون. په‌یامنێران له شـوێنی ڕووداوه‌که ده‌ڵێن ڕفێنه‌ره‌که کوژرا.
شۆفێری پاسه‌که که له هێرشه‌که‌دا هه‌ڵهات گوتی چه‌کداره‌که ده‌سـتیکردووه به ته‌قه‌کردن له بارمته‌کان. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئه‌گه‌ر که‌س له گه‌شـتیاره‌کان نه‌کوژرابێت.
پـێشـتر هێزه‌کانی پـۆلیس به جلوبه‌رگی گولـله‌به‌نه‌وه چوارده‌وری پاسه‌که‌یان دا و هه‌وڵیان دا به چه‌کوش شوشه‌کانی بشـکێنن و خۆیانی پـیادا بکه‌ن، وه‌لێ که شـکستیان هێنا هه‌سـتان به هه‌ڵـدانی گازی فۆمێسـک ڕێژ بۆ ناو پاسه‌که.
ڕفێنه‌ره‌که ئه‌فسه‌رێـکی باڵای پـۆلیس بووه که له 2008 وه له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لادراوه. به درێژایی ڕۆژه‌که چه‌ند بارمته‌یه‌کی نه‌خۆش و به ته‌مه‌نی ئازادکردووه.