Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 لە فیلیپین دەدات و لانیکەم 5 کەس گیانیان لەدەستدا


بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 لە دوورگەی لوزۆنی باکووری فیلیپیندا و لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی گەیاند بە بیناکان و مانیلای پایتەختی وڵاتەکەی لەرانەوە.

بەرپرسانی فیلیپین وتیان لانیکەم 64 کەس برینداربوون و 173 بینا زیانییان بەرکەوتووە، زۆربەیان لە هەرێمی ئابرا بوون کە تەنها 11 کم لە سەرچاوەی بومەلەرزەکەوە دوورە. بەپێی دەزگای بومەلەرزەزانی وڵاتەکە، زیاتر لە 200 شەپۆلی لەرینەوەی دوای بومەلەرزەکە لە ناوچەکەدا تۆمارکراوە، هەروەها دوای بومەلەرزەکە 58 حاڵەتی داڕمانی زەوی تۆمارکراوە.

سەرۆکی فیلیپین فێردیناند ماکرۆس جونیەر وتی " سەرەڕای هەواڵە ناخۆشەکان سەبارەت بەو زیانانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە بوون، ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە لە وەڵامدانەوەیەکی خێرا بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە و ئەم کارەساتە کاریگەریی هەبووە لەسەرییان."

بەرپرسانی وڵاتەکە وتیشیان نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی ئابرا چۆڵکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشێکی بیناکە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام هیچ هەواڵێک نەبووە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی لە نەخۆشخانەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG