Accessibility links

لە پـێنجەم ڕۆژی یاریـیەکانی ئۆلۆمپـیاد چاوەڕوان‌دەکرێت مایکڵ فێلپـس و کەیتی لەدەکی مەدالیای زیاتر بەرنەوە


ئۆلۆمپـیادی ساڵی 2016 ی ڕیۆ ئەمڕۆ چوارشەممە چووە ڕۆژی پـێنجەمیـیەوە و بە بوونی هەردوو مەلەوانی ئەمەریکایی بە توانا مایکڵ فێلپـس و کەیتی لەدەکی لەگەڵ شەش مەلەوانی دیکە چاوەڕان‌دەکرێت تیمی ئەمەریکا بەردەوامبێت لە بەدەسـتهێنانی مەدالیای زیاتر لە یاریـیەکانی مەلەدا.

بڕیارە کەیتی لەدەکی ڕێبەرایەتی تیمی ژنان بکات لە پـێشـبڕکێی مەلەی 4 x 200 مەتری. هەروەها هەریەک لە مەلەوانان کەمیلە ئادەمز و هالی فلەکینگەر نوێنەرایەتی ئەمەریکا دەکەن لە پـێشبڕکێی 200 مەتری ژناندا و هەردوو مەلەوان کەیڤن کۆردێس و جۆش پـرێنۆت بەشداری لە پـێشبڕکێی 200 مەتری پـیاوان دەکەن و کەیڵب درێسێڵ و نەثان ئادریان بۆ پـێشـبڕکێی مەلەی 100 مەتری دەسـتنیشانکراون.

لە یاری تۆپی پـێ، بەرازیل پـێویستی بە بردنەوەیە بەسەر دانمارک کاتێـک ئەمشەوی چوارشەممە یاری دەکەن. پـێشـتر بەرازیل یاری لەگەڵ عێراق و باشوری ئەفریکا کرد و لە هەردووکیدا بە یەکسانی هاتە دەرێ، ئەگەربێت و لە یاریـیەکەی ئەمشەو براوە نەبێت، ئەوا دەچێتە دەرەوە.

لە جومناستیک، تیمی ژنانی ئەمەریکا دوێنێ مەدالیای ئەڵتونی بردەوە و ئەمڕۆش تیمی پـیاوانی ئەمەریکا لە پـێشبڕکێدا دەبێت. پـێشبینی دەکرێت کۆهی ئوچیمورا یاریزانی ژاپـۆنی مەدالیای ئەڵتونی بەرێتەوە.

XS
SM
MD
LG