Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک دەڵێت کە ڤاکسینی فایزەر تا نەود لە سەد کاریگەری هەیە


لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ڤاکسێنە دووانەکەی دژی کوڤید ١٩ کە لە لایەن کومپانییەکانی فایزەر و بایونتەک درووستکران تا ٩٠ لە سەد کاریگەریان هەیە کە نەهێڵن تا شەش مانگ کەسێک تووشی نەخۆشخانە بێت دوای ئەوەی دووهەم ڤاکسنی لێدرابێت.

لێکۆلەرانی کۆمپانی فایزر و سەندیکای چاودێری تەندروستی کایزر بنکە لە ئەمەریکا تۆماری ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسیان چاولێکرد ئەوانەی ئەندامانی سەر بە بیمەی تەندروستی کایزر لە باشوری کالیفورنیا و کومپانی بیمە بوون کە لە نێوان مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ و مانگی هەشتی ئەم ساڵ ئەنجامدرا.

ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە لە هەمان رۆژ دا بڵاوبۆوەکە بەرپرسانی ئەو ڤاکسێنە لە بەشی یەکیەتی ئەورووپا پەسندی بە کارهێنانی ڤاکسێنی بەهێزکەری فایزەر- بایونتەکی کوڤید نۆزدەیان کرد بۆ ئەوانەی ١٨ سال و سەرووترن، بەڵام ئەم بژارەشی بۆ ولاتەکانی ئەندام هێشتەوە کە بریار بدەن داخوا پێشنیاری ڤاکسێن لێدان لە رادەیەکی بەربڵاودا بکەن یان نا.

ئەو ئاژانسەی دەرمانیەی یەکیەتی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکی دووشەمە دا گوتی کە ڤاکسێنی بەهێزکەری فایزەر "بۆی هەیە لانی کەم ٦ مانگ دوای ڤاکسێنی دووهەم لە بەرچاو بگێریت بۆ ئەوانەی تەمەن هەژدە و سەرترن."

ئەو ئاژانسە گوتی ئەو کەسانەی سیستەمی بەرگری لەشیان زۆر لاواز بووە دەبێت سێهەم ڤاکسنی فایزەر و مۆدێرنایان لانی کەم ٢٨ رۆژی دوای لێدانی دووهەم ڤاکسن لێبدرێت.

ئەو رێنوێنییە لە دەمێکدا دێت کە هەندێک وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەورووپا هەر پێشتر دەستیان بە لێدانی ڤاکسنی بەهێزکەر کردووە، لە دەمێکدا ولاتانی تر خەریکی ئەو دەمەتەقەیەن کە تا چ رادەیەک ئەو ڤاکسێنە لە ئاستێکی بەرفرەوانی دانیشتوان دا بە کاری بێنن.

XS
SM
MD
LG