په‌خشان زه‌نگه‌نه ، ئه‌ندامی حیزبی شیوعی کوردستان و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مساڵ له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستاندا به شێوه‌ی جیا جیا یادی ڕۆژی یه‌کی پێنج کراوه‌ته‌وه و خانم زه‌نگه‌نه ده‌شڵێت له‌م یاده‌ی ڕۆژی کرێکاراندا داوی یاسایه‌کی دادوه‌رانه کراوه بۆ کارکردن.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان، په‌خشان زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت زۆر لایه‌ن به ناوی کرێکارانه‌وه قسه ده‌که‌ن و ده‌شڵێت هیواداره ئه‌و لایه‌نانه به ئامانجه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیانه‌وه کاربکه‌ن بۆ باشتر کردنی ڕه‌وشی کرێکاران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:36 خوله‌كه.