Accessibility links

کرێملن دەڵێت ڕووسیا " زیانێکی گیانی گەورەی" لە ئۆکرانیا بەرکەوتووە


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی ڕووسیا " زیانێکی گەورەی " لە ئۆکرانیا بەرکەوتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە 25 ی مانگی سێدا وتی لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتە سەربازییەکەوە 1,351 سەربازی ڕووسی کوژراون و 3,825 سەربازی دیکە برینداربوون.

دوو ڕۆژ دواتر، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وتی ڕەنگە لانی کەم 10,000 سەربازی ڕووسی لە ئۆکرانیا کوژرابێتن.

پێسکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا بە سکای نیوزی بەڕیتانی وت " زیانێکی گیانی گەورەمان لە هێزەکانماندا لێکەوتۆتەوە. ئەوە تراجیدیایەکی گەورەیە بۆ ئێمە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG