Accessibility links

کرێملن: هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمەریکا پەیوەندییە خراپەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن ناگۆڕێت


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بڵاویکردەوە کرێملن دەڵێت هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمەریکا پەیوەندییە " خراپەکانی " نێوان مۆسکۆ و واشنتن باش ناکاتەوە، ئەوەشی ڕەت کردەوە ڕووسیا دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئاڕ ئای ئەی نۆڤۆستی ڕووسیا لە زاری وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە " ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن، بەڵام پێویست ناکات زیادەڕۆیی بکرێت لە گرنگییاندا بۆ پەیوەندییەکانی نێوانمان."

وتیشی " ئەم هەڵبژاردنانە ناتوانن هیچ شتێکی گرنگ بگۆڕن. پەیوەندییەکان هێشتا خراپن و هەر بە خراپیش دەمێننەوە."

پێسکۆڤ وتی مۆسکۆ ڕاهاتووە بە بیستنی بەو قسانەی کە دەڵێن ڕووسیا دەستوەردەداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە و گوێ ناداتە ئەو تۆمەتانەی کە لەمدواییانەدا ئاڕاستەی ڕووسیا کراون.

پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانیشی وت هێشتا زۆر زووە باس لە گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە درێژکردنەوەی پەیماننامەی ستارتی چەکی ئەتۆمی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG