Accessibility links

هەرێم: لێكۆڵینەوەی دەستیپێكرد لە فرۆشتنى چەكە ئەڵمانیەكان


وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم لێكۆڵینەوەكردنى لە فرۆشتنى چەكە ئەڵمانیەكان دەستپێكرد و هەر پێشمەرگەیەک چەكى ئەڵمانى پێدرابوو ، رۆژى چوارشەمە لە كاتى دابەشكردنى موچەدا دەبوو چەكەكەى پێبوایە و پیشانى لیژنەیەكى وەزارەتى پێشمەرگەى بدایە.

عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى فەرماندەى لیواى 9 ى هێزى پێشمەرگە لە باشورى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لە كاتى دابەشكردنى موچەدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە كراوە كە چەكى ئەڵمانیان پێدراوە ، بۆمان دەركەوت هیچ پێشمەرگەیەک چەكەكەى نەفرۆشتووە."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا كە لە فەرماندەكانى پێشمەرگەوە دەستیكەوتوون ، بڕیاربووە هەر پێشمەرگەیەک چەكە ئەڵمانیەكەى فرۆشتبێت راستەوخۆ دەستگیربكرێت و موچەشى پێنەدرێت تا ئەو كاتەى چەكەكە دەهێنێتەوە.

عەقید جمهور رۆستەم فەرماندەى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، جەختی لەسەر ئەوەكردەوە هەموو ئەو پێشمەرگانەى چەكى ئەڵمانیان پێدراوە، چەكەكانیان پێشانى لیژنەى وەزارەتى پێشمەرگە داوە و كەسیان نەیانفرۆشتووە.

بەڵام عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى پارێزگاى سەڵاحەدینى پێشمەرگە، بێ‌ ئاگایى خۆى نیشاندا لە لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵ پێشمەرگە لەسەر مەسەلەى چەكە ئەڵمانیەكان.

پـێشتر میدیاكانى ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە كە بەشێک لەو چەكانەى حكومەتى ئەڵمانیا ڕەوانەى هەرێمى كردوون لە بازاڕەكاندا فرۆشراون، ئەمەش كاردانەوە و نیگەرانى لاى بەرپرسانى هەرێم دروستكرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:25 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG