Accessibility links

چه‌ند پـێشمه‌رگه‌یه‌کی دیل لای داعش په‌یوه‌ندی به‌ که‌سوکاریان ده‌که‌ن


چەند پـێشمەرگەیەكى دیلكراوى لاى داعش پەیوەندیان بە كەسوكاریانەوە كردووە و داوایان لێكردوون فشار لەسەر حكومەت و وەزارەتى پێشمەرگە دروست بكەن هه‌تا داواكاریـیەكانى ئەو رێكخراوە جێبەجێ‌ بكەن ، بۆ ئەوەى ئەوان لە سەربڕین رزگاریان ببێت.

مەحبوبە عەلى ، خوشكى ئارام عەلى یەكێک لەو پێشمەرگانەى كە لاى داعش دەست بەسەرە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"براكەم لە ڕێگەى ژمارە موبایلێكى تایبەتەوە پەیوەندى پێوە كردم ، پێی وتم داعش سێ‌ رۆژ مۆڵەتى پێداوین ئەگەر حكومەتى هەرێم داواكاریـیەكانیان جێبەجێ‌ نەكات، ئه‌وا ئەوان سەردەبڕن."

ناوبراو دەڵێت"براكەم داوایكرد قسە لەگەڵ حكومەتى هەرێم و نوێنەرانى كورددا بكەین هه‌تا داواكاریـیەكانى داعش جێبەجێ‌ بكرێن بۆ ئەوەى ئەوان لە سەربڕین رزگاریان ببێت."

داواكاریەكانى داعش بریتین لە بەردانەوەى ئاوى حەویجە و كردنەوەى رێگەى نێوان كەركوک و ئەو قەزایە كە ماوەى نزیكەى ساڵێكە لەلایەن ئیدارەى كەركوكەوە داخراوە بەمەبەستى رێگرتن لەڕوودانى تەقینەوە.

تاریق رەفیق باوكى ئاسۆ كە یەكێكى ترە لە پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش، ئاماژەى بەوەكرد كاتێک كوڕەكەى لەگەڵیدا قسەیكردووە چەكدارەكانى داعش بەتەنیشتیەوە وەستاون و دەڵێت"داواكاریـیەكانى داعش لاى وەزارەتى پێشمەرگەیە ، ئێمە لەگەڵ وەزارەت لە هەوڵداین بۆ ئەو مەبەستە و بڕیارە وەڵام بدرێینەوە."

ئەو پێشمەرگانەى لاى داعش دەست بەسەرن و پەیوەندیان بە كەسوكاریانەوە كردووە، سەرجەمیان لەشەڕەكەى چەند مانگى رابردوودا لە ناوچەى تەللوەردى خۆرئاواى كەركوک دەستگیركراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG