Accessibility links

فەرماندەكانى پێشمەرگە ڕاپـۆرتەکەی ئەمنستی ڕەتدەکەنەوە


فەرماندەكانى پێشمەرگە راپۆرتەكەى رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ( ئەمنستى ئینتەرناشناڵ) رەتدەكەنەوە ، كەتێیدا پێشمەرگە بەكاولكردنى هەزاران خانووى هاوڵاتیانى عەرەب تۆمەتبار دەكات لەو گوندو ناوچانەى لە بن دەستى داعش دەریانهێناوە.

لیوا رەمەزان دێكۆنى فەرماندەى لیواى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاكەوتن لە رۆژهەڵاتى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"خانووە رووخێنراوەكان لەكاتى شەرِدا و بەهۆى بۆردومانى فرۆكە و تۆپ و هاوەنەوە خاپوو بوون ."

لاى خۆشیەوە عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى لیواى 9 ى هێزى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك، ئاماژەى بەوەكرد وەفدێكى خاچى سورى نێو دەوڵەتیان بردووەتە ئەو گوندانەى كە روخێنراون و ، وتى"داعش گوندەكانى بۆمب رێژ كردووە و هەڵگرتنەوەى بۆمبەكان لەتواناى ئێمە و سوپاى عێراق دا نیە ، بۆیە داعش بەرپرسیارن لەرووخانى ئەو گوندانە."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، جگە لە رووخانى ژمارەیەك زۆر خانوو لەگوندەكانى دەوروبەرى كەركوك، گەرەكى تەجنیدى باشورى جەلەولا كە دانیشتوانەكەى پشتگیرى داعش بوون لەگەڵ گوندى تاتران ى نزیك قەرەتەپە بەتەواوەتى خاپوركراون، بەڵام پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە ئەو ناوچانە لەلایەن ئەوانەوە رووخێنرابن.

مستەفا چاورەش كە لەكاتى شەرى داعش دا لەناوچە كوردستانیەكانى دیالە فەرماندەى پێشمەرگە بووە، راپۆرتەكەى رێكخراوى ئەمنستى ئەنتەرناشناڵى رەتكردەوە، وتى"رووخانى گوندە عەرەب نیشینەكان لەبەرنامەى پێشمەرگەدا نەبووە، مەگەر خانووى ئەوانە روخێنرابێت كە هاوكارى داعش بوون و ،خانووەكانیان لەلایەن داعشەوە لەكاتى شەردا كراوەتە سەنگەر."

هەروەها ژمارەیەك گوند لەناوچەى حلێوەى باشورى قەزاى خورماتووى پارێزگاى سەڵاحەدین رووخێنراون ، كە ئێستا ئەو ناوچانە كراونەتە بارەگاى سەربازى داخراو.

عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى پارێزگاى سەڵاحەدین ى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە خانووى نەروخاندووە، جگە لەو خانوانەى كە بۆمب رێژكراون و بەهۆى تەقینەوەى بۆمبەوە رووخاون."

لەراپۆرتەكەى رێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى دا ناوى ژمارەیەك گوند لەناوچەكانى جەلەولا و زوممار هێنراوە كە گوایە لەلایەن پێشمەرگەوە و بە بلدۆزەر خاپور كراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:59 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG