Accessibility links

پەنتاگۆن داوای وتووێژ لەنێوان بەغدا و هەولێردا دەکات

  • VOA News

وەزارەتی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی لاداوە لەوەی لۆمەی حکومەتی عێراق بکات بۆ رووداو و توندوتیژییەکانی کەرکوک.

پەنتاگۆن داوا لە حکومەتی نێوەندی عێراق و دەسەڵاتدارانی کورد دەکات تا وتووێژ لەسەر جیاوازییەکانی نێوانیان بکەن.

دەمڕاستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت ئەو ڕووداوانەی لە شاری کەرکوک هەن دەبنە مایەی لادانیسەنگی و سەرنجەکان لە ئامانجە سەرەکییەکەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.
کۆلۆنێڵ ڕۆب مانینگ دەڵێت پێویست نییە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان پەلاماری یەکتر بدەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکەی سیناتۆر جۆن مەککەین کە تیایدا دەڵێت عێراق ڕووبەڕووی بەرەنجامی خراپ دەبێتەوە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەو کۆمەکە لەشکرییەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش بۆ عێراقی دابین کردبوو، دەمڕاستی پەنتاگۆن دەڵێت واشنتۆن دەخوازێت هەردوو لای قەیرانەکە ڕێی دیالۆگ بگرنە بەر و دەشڵێت سەرکردە لەشکرییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەوڵی یارمەتیدانی هەردوو لا دەدەن لە ڕێی ناوبژیکردنەوە.

XS
SM
MD
LG