وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی مانگی ڕابردووی ئێرانەوە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی عێراق 109 سەربازی ئەمەریکی زیان بە مێشکیان گەیشتووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت 76 کەس لەو سەربازانە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
کۆمەڵێک کاربەدەستی ئەمەریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت پێش ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزیان وت زیاتر لە 100 کەس مێشکیان زیانی پێگەیشتووە و مانگی ڕابردوو تەنها 64 حاڵەت ڕاگەیەندراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز