Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: واشنتن پشتیوانی مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو کردووە و دووبارە جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ ئیسڕائیل.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس لە تویتەر نوسیویەتی " ئەم بەیانییە گفتوگۆیەکی زۆر باشم کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیر ناتانیاهودا. ئەمەریکا بەتەواوەتی پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردنی لە خۆی. ئەمەریکا لە سەردەمی سەرۆک دانۆڵد ترامپدا هەمیشە لە پاڵ ئیسڕائیلدا دەبێت."

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل وتی هێرشێکی ئاسمانی کردۆتە سەر باڵێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا و ڕۆژی پێنجشەممەش ناتانیاهو بەشێوەیەک قسەی کرد کە ئیسڕائیل دەستی هەبووبێت لە زنجیرەیەک لە تەقینەوەکانی عێراق لە هەفتەکانی ڕابردوودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG